دانیشتنی پەرلەمان تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار بۆ چوارشەممە دواخرا
  2022-03-26       725       

دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق بەهۆی تەواو نەبونی نیساب ئەنجام نەدراو سەرۆكی پەرلەمان رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار ئەنجام دەدرێت.

ئاوێنە: دوای ئەوەی بەهۆی تەواونەبونی نیساب لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا، هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار بەڕێوەنەچو، كۆبونەوەكە لەلایەن دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانەوە بۆ كۆبونەوەی ئاسایی گۆڕدرا.

بەگوێرەی فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمان رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە دانیشتنی پەرلەمان تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار ئەنجام دەدرێت.

هەروەها لە كۆبونەوە ئاساییەكەی ئەمڕۆدا، پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر ئەندامانی لیژنەی دارایی داو هەروەها خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پڕۆژە یاسای پشتیوانی بۆ ئاسایشی خۆراك ئەنجامدا.

بەپێی فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، كۆبونەوە ئاساییەكە بۆ رۆژی دوشەممە هەڵگیراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×