سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: دانیشتنەکانی پەرلەمان بەردەوام دەبێت تا گەیشتن بەرێژەی یاسایی
  2022-03-26       650       

محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق جه‌خت له‌بەردەوامیی دانیشتنەکانی پەرلەمان ده‌كاته‌وه‌ تا ئەو کاتەی دەگەنە رێژەی یاسایی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق کە پێویستی بەرێژەی دو لەسەر سێی دەنگەکان هەیە.

ئاوێنه‌: لەراگەیاندراوێکدا نوسینگەی محەمەد حەلبوسی ئاماژەی بەوەداوە، "سەرۆکی پەرلەمان لەدانیشتنی پەرلەماندا ئاشکرای کردووە کە بڕگەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار پێویستی بەدابینکردنی دەنگی دو لەسەر سێی ئەندامانی پەرلەمان هەیەو ئەمەش لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە پەسەندکراوەو لەدەستوردا جیگیرکراوە."

ئاشکراشیکردووە، بەپێی دەستوری عێراقی لەکاتی تەواو نەبونی رێژەی یاسایدا پەرلەمان بەردەوام دەبێت لەئەنجامدانی دانیشتنەکانی هەتا ئەو کاتەی رێژەی یاسای پەرلەمانتاران لەهۆڵی پەرلەمان ئامادە دەبن.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق تایبەت بەهەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق بەهۆی تەواو نەبونی نیسابی‌ یاسایی ئەنجام نەدراو سەرۆكی پەرلەمانیش رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار ئەنجام دەدرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×