ئەنجومەنی نوێنەران كۆدەبێتەوە
  2022-03-28       367       

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆببێتەوە و پڕۆژەیاسای پاڵپشتیی فریاگوزاری بۆ ئاسایشی خۆراک تاوتوێ بكات.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران كارنامەی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنەكەی بڵاوكردووەتەوە، كە تاوتوێی پرۆژە یاسای تایبەت بە پاڵپشتیی فریاگوزاری بۆ ئاسایشی خۆراك دەكات.

كۆبوونەوەكەی ڕۆژی شەممەی ڕابردووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق بەهۆی تەواونەبوونی ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتارانەوە شكستیهێنا و نەتوانرا 220 پەرلەمانتار كۆبكرێنەوە و ئامادەی دانیشتنەكە ببن.

هاوكات بڕیارە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو جارێكی دیكە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار ئەنجامبدرێتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×