چێوە: زیاتر لە 140 پەرلەمانتار ناچنە پەرلەمان و كاندیدەكەی پارتی نابێت بە سەرۆك كۆمار
  2022-03-30       606       


چێوەی هەماهەنگی ئاشكرایدەكات، زیاتر لە 140 پەرلەمانتار چوونەتە بەرەی سێیەكی پەكخەر و بەشداریی دانیشتنەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران ناكەن، جەختدەكاتەوە كە مەحاڵە كاندیدەكەی پارتی ببێت بە سەرۆك كۆمار.

ئاوێنه‌: توركی عەتبی سەركردە لە چێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، “لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەراندا سوپرایز ڕوونادات و بەبێ چێوەی هەماهەنگی بوونی كاندیدەكەی پارتی بە سەرۆك كۆمار مەحاڵە”.

لەبارەی دوایین ژمارەی پەرلەمانتارانی بەرەكەیانەوە، عەتبی وتی، “زیاتر لە 140 پەرلەمانتار پشتیوانیی هەڵوێستەكانی چێوەی هەماهەنگی دەكەن لەبارەی دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار، چونكە هەڵوێستەكان هەڵقوڵاوی ڕوانینێكی نیشتمانیین، ئەو ڕوانینە ڕێگری دەكات لە گرفتی گەورە كە هەڕەشەن بۆسەر پرۆسەی سیاسی”.

ئەو سەركردەیەی چێوەی هەماهەنگی جەختیكردەوە كە پەرلەمانتارانی سەربەخۆ لەلایەن هاوپەیمانیی سێقۆڵیی سەدر – بارزانی – حەلبووسی-یەوە فشاریان لێدەكرێت بۆ ئەوەی بەشداریی دانیشتنەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران بكەن و دەنگ بە كاندیدەكەی پارتی بدەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×