له‌ عێراق 12 سەبەتەی خۆراک دەدرێت بە هاوڵاتیان
  2022-03-30       517       


ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، لەپرۆژە یاسای ئاسایشی خۆراکدا 12 سەبەتەی خواردنمان لەرێگەی فۆرمی خۆراکەوە دابین کردوە، جەخت لەوەشدەکاتەوە هەوڵدەدەن رێوشوێنی نوێ بۆ هاوکاریکردنی توێژی هەژاران بگرنە بەر.

ئاوێنه‌: مشعان جبوری، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندوە، دوێنێ وەزیری داراییمان بانگهێشتی لیژنەکەمان کرد، ئەو پێی باش بو پارەی کاش بەسەر خێزانە هەژارەکاندا دابەشبکەین، بەڵام لەرابردودا ئەو پرۆسەیە نەتوانراوە سەرکەوتو بێت بەشێک لە پارەکە نەگەیشتوە بەدەست کەسانی شایستە گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت.

رونیشیکردەوە، جێبەجێکردنی پێشنیاری دابەشکردنی پارە بەسەر هاوڵاتیاندا ناتوانرێت جێبەجێبکرێت بەهۆی نەبونی رێوشوێنێکی گونجاو بۆ دابەشکردنی، بەڵام پرۆژەکە پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی 12 سەبەتەی خۆراک و سەبەتەیەکی زیادەش لە مانگی رەمەزاندا دابین دەکات.

جەختیلەوەشکردەوە، وەک لیژنەکەمان بەدوای رێگەچارەیەکدا دەگەڕێین بۆهاوکاری هەژاران، هەوڵی گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ دەدەین لەرێی هاوکاریکردنی جوتیارانەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×