هادی عامری: دەستبەرداری کوتلەی گەورەی شیعە نابین
  2022-04-01       490       

هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح جەختی لەوەکردەوە، دەستبەرداری پێکهێنانی کوتلەی گەورەی شیعە نابن لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگی و ڕەوتی سەدر و سەربەخۆکان.

ئاوێنە: هادی عامری لەبارەی دۆخی سیاسیەوە ڕایگەیاند، ساختەکاری و یاریکردن بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بوونیان هەبوو، بەڵام ئێمە ڕێزمان لە بڕیاری دادگا گرت، هەر ئەو یاریکردنەش بوو ئەم بنبەستە سیاسییەی ئێستای دروستکرد”.

وتیشی، “ڕێککەوتن و هاوبەشی بنەمای ئێمەیە لە پێکهێنانی حکومەتی عێراق، جەختیشمان لە گرنگی دۆزینەوەی دەرچەیەک کردووەتەوە لەو پڕۆسە سیاسییەی لە ساڵی 2003 تا ئەمڕۆ لەسەر بنەمای ڕێککەوتن و هاوسەنگی و هاوبەشی بنیادنراوە”.

عامری لە کۆتایی قسەکانیدا دووپاتیکردەوە، “واز لە پێکهێنانی کوتلەی گەورە و مافی پێکهاتەی شیعەکان لە حکومەتی داهاتووی عێراق ناهێنین و سوورین لەسەر پێکهێنانی کوتلەی گەورە بە بەشداری چوارچێوەی هەماهەنگی و ڕەوتی سەدر و پەرلەمانتارە سەربەخۆکان”.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×