تیروپشكی جامی جیهانی 2022 راكێشرا
  2022-04-01       796       


ئەمڕۆ لە رێورەسمێكدا تیروپشك بۆ دیاریكردنی یەكەمی گروپەكانی مۆندیالی جامی جیهانی 2022، كە لەوڵاتی قەتەر بەڕێوەدەچێت، راكێشراو تیپە بەشداربووەكانی مۆندیال بەسەر 8 گروپدا دابەشكراون.

لەكۆی 32 هەڵبژاردە كە بەشداری لە مۆندیالی ئەمساڵدا دەكەن، 29 هەڵبژاردە یەكلایی بوونەتەوەو تەنها سێ هەڵبژاردە ماون كە یاری پاشكۆ دەكەن و لەمانگی حوزەیرانی ئەمساڵ، ئەوانیش یەكلایی دەبنەوە.

گروپەكان بەمشێوەیە دابەشبوون:

گروپی A/  قەتەر – هۆڵەندا – سەنیگال - ئیكوادۆر

گروپی B/  ئینگلتەرا – ئەمریكا – ئێران - ماوە

گروپی C/  ئەرجەنتین  - مەكسیك – پۆڵەندا - سعودیە

گروپی D/  فەرەنسا – دانیمارك – تونس – ماوە

گروپی E/  ئیسپانیا – ئەڵمانیا – ژاپۆن - ماوە

گروپی F/  بەلجیكا – كرواتیا – مەغریب - كەنەدا

گروپی G/  بەرازیل – سویسرا – سڕبیا - كامیرۆن

گروپی H/  پورتوگال – ئۆرگوای – كۆریای باشور – غانا

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×