نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لەعێراق پیرۆزبایی هاتنی مانگی ڕهمهزان لهعێراقییهكان دهكاتو دهڵێت، "ھاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان لەم ساڵدا لەکاتێکدایە کە لەھەمو شوێنێکدا نیگەرانییو دڵەڕاوکێ سەبارەت بەئایندە لەوپەڕیدایە".
ئاوێنه: نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لەعێراق لەپەیامێکدا بەبۆنەی ھاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان ڕایگهیاندووه، "ھاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان لەم ساڵدا لەکاتێکدایە کە لەھەمو شوێنێکدا، نیگەرانییو دڵەڕاوکێ سەبارەت بەئایندە لەوپەڕیدایە".
لەپەیامەکەدا ھاتووە، "دەبێت گەشبین بین بەوەی کە ئایندەیەکی باشترمان لەپێشەو زیاتریش بیر لەخانەوادەو ئەو کەسانە بکەینەوە کە کۆمان دەکاتەوە، ھەروەھا دەبێت پاڵپشتیش لەخەڵکی کەمدەرامەتو ئاوارەو ھەژاران بکەین".
نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەعێراق راشیگەیاندووە کە ھیوا رەمەزانێکی ئارام و تەندورست بۆ عێراقییەکان دەخوازێت.