وەزیری نەوتی عیراق: بەرزبونەوەی نرخی بەنزین لە هەندێك پارێزگا بەهۆی بەقاچاغ بردنیەوەیە
  2022-04-03       487       


ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عیراق دەڵێت، هیچ نیازێكیان نییە نرخی سوتەمەنی بەرزبكەنەوە، بەرزبونەوەی نرخی بەنزینیش لە هەندێك پارێزگا بەهۆی بەقاچاغ بردنیەوەیە.

ئاوێنه‌: ئیحسان عەبدولجەبار بە ئاژانسی عیراقییەی وتووە، دروستبوونی قەیرانی سوتەمەنی لەبەشێك لە پارێزگاكاندا بەهۆی بەقاچاغ بردنیەوەیە، ئەوەش بۆ دەرەوەی سنوری عیراق نییە بەڵكو بەشێكی وەك بەنزینی بازرگانی دەفرۆشرێت لەلایەن كۆمپانیاكانەوە، جگە لەوەی ژمارەیەك كۆمپانیای وەبەرهێنان هەن كە پشكیان لە وێستگەكان زیاترە.

بەپێی قسەكانی وەزیری نەوتی عیراق، وەزارەتەكەی نرخی یەك لیتر بەنزین بە 450 دینار و غاز بە 400 دینار بە هاوڵاتیان دەفرۆشێت لەكاتێكدا نرخە جیهانییەكەی هەزار و 500 دینارە، بەڵام ئەوان پشتگیری نرخەكە دەكەن.   

هێمای بۆ ئەوەش كردووە، هیچ چارەسەرێك نییە جگە لە بەرزكردنەوەی نرخەكەی، بەڵام هیچ نیازێكیان نییە بۆ ئەو كارە، چونكە ناتوانن لەوە زیاتر فشار بخەنە سەر توێژە هەژارەكەی كۆمەڵگە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×