کازمی لێدوانی رۆژنامەوانی لە فەرماندە سەربازییەکان قەدەغە دەکات
  2022-04-03       429       


سەرۆک وەزیرانی عێراق بە فەرمانێک لێدوانی لە فەرماندە و بەڕێوەبەرانی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ و دامەزراوە ئەمنییەکانی دیکە بۆ دەزگاکانی راگەیاندن قەدەغە کرد.

مستەفا کازمی رۆژی 29ی ئاداری 2022 بە ناونیشانی "لێدوانی میدیایی" فەرمانێکی دەرکرد و ئاڕاستەی هەریەک لە" فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، ئەمیندارێتیی نهێنیی گشتی لە وەزارەتی بەرگری، نووسینگەی وەزیر لە وەزارەتی ناوخۆ، دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق، دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، دەستەی حەشدی شەعبی و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا" کرد.

لەو نووسراوەدا هۆکاری دەرکردنی ئەو فەرمانە بۆ ئەوە گەڕێندراوەتەوە، کە بەرژەوەندیی گشتی ئەوە دەخوازێت؛ ئاماژە بەوەشکراوە ئەو کارە لەپێناو ئاسانکردنی کاری ئەمنی و دەزگە سەربازی و ئەمنییەکانە و روونیشکراوتەوە کە رێوشوێنی کارگێری و یاسایی بەرامبەر پێشێلکاران دەگیرێتەبەر.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×