عامری: سازش لەسەر پێكهێنانی گەورەترین كوتلە ناكەین
  2022-04-03       484       

هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح، ئەمڕۆ یەكشەممە، رایگەیاند، لەپێناو گەرەنتیكردنی مافی پێكهاتەی شیعە، چوارچێوەی هەماهەنگی سازش لەسەر پێكهێنانی گەورەترین كوتلە ناكات.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، ئەو قسانەی عامری، ئەمڕۆ لە میانی دیدارێكیدا هاتون لەگەڵ مارتین یەیگار، باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق.

بەپێی راگەیەندراوەكە لە دیدارەكەدا هادی عامری جەختی كردۆتەوە كە "چوارچێوەی هەمانگی لەپێناو گەرەنتیكردنی مافی پێكهاتەی شیعە، سازشی لەسەر پێكهێنانی گەورەترین كوتلە نەكردوەو ناشیكات."

سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح ئاماژەی بەوەشداوە كە "دەبێت سەقامگیری سیاسی بەدی بێت بۆ ئەوەی حكومەتێكی بەهێزو سەقامگیری لێبكەوێتەوە كە توانای پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكانی هەبێت."

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، باڵیۆزی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەداوە كە  وڵاتەكەی دەستوەردان لە عێراق ناكات هەروەك پێشتریش ئەوە بەرنامەی بوەو وتوشیەتی"مامەڵە لەگەڵ هەر حكومەتێك دەكەین كە عێراقییەكان پێكیبهێنن و سەروەری عێراقیش بۆ ئێمە گرنگە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×