دواى سه‌رنه‌كه‌وتنى هه‌وڵه‌كانى موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى زۆرینه چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى هه‌وڵه‌كانیان بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت ده‌ست پێده‌كه‌ن و سه‌ره‌تا ده‌چنه حه‌نانه‌ى نه‌جه‌ف.
ئاوێنە: میدیا عێراقیه‌كان بڵاویانكرده‌وه، چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌كان هه‌وڵه‌كانى خۆیان بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوو ده‌ست پێده‌كه‌ن و سه‌ره‌تا سه‌ردانى موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در له نه‌جه‌ف ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌كان سه‌ردانى هه‌ردوو لایه‌نى سه‌ره‌كى كوردستان پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت هه‌ردوو لایه‌نه‌كه به‌دشارى له حكومه‌تى داهاتوو بكه‌ن.
پرۆسه‌ى سیاسى عێراق له‌نێوان پێكهێنانى حكومه‌تى زۆرینه‌و حكومه‌تى ته‌وافوقى وه‌ستاوه‌و تا ئێستا ڕون نیه كام له‌م دووبه‌ره‌یه گره‌وه‌كه ده‌به‌نه‌وه‌و حكومه‌تى داهاتوو به‌دڵى ئه‌وان ده‌بێت.