وەزیری نەوتی عێراق: پشکی هەرێمی کوردستان بەپێوەری نوێ دیاری دەکرێت
  2022-04-05       747       

وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، ئەمساڵ پێوەری نوێ لەهەژمارکردنی پشکی هەرێمی کوردستان بەکاردەهێندرێت و حکومەتی فیدراڵیی عێراقیش کاری لەسەر دەکات. 

ئاوێنه‌: ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە بەمیدیای فەرمیی عێراقی راگەیاندووه‌، "بەپێی یاسای بودجەی ساڵی 2021، هەرێمی کوردستان لەسەری پێویست بوو نرخی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بە نرخی سۆمۆ رادەستی حکومەتی عێراق بکات. ئەوەی نێردراوە (بۆ هەرێمی کوردستان) دوای ئەوە بووە کە نرخی 250 هەزار بەرمیلی لێ گەڕێندراوەتەوە". 
 
وەزیری نەوتی عێراق راشیگەیاند، ساڵی رابردوو بڕە پارەیەکی کەمیان داوەتە هەرێمی کوردستان و ئەمساڵیش پێوەری دیکە لە هەژمارکردنی پشکی هەرێمی کوردستان بەکاردەهێنێت و حکومەتی فیدراڵیی عێراقیش کاری لەسەر دەکات. 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×