په‌رله‌مانتارێكی پێشوی عێراق:حكومه‌تی هه‌رێم به‌ "دزینی" سامانی نه‌وت تۆمه‌تبار ده‌كات
  2022-04-06       382       


په‌رله‌مانتارێكی پێشوی عێراق حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی به‌ "دزینی" سامانی نه‌وت تۆمه‌تبار كرد و رایگه‌یاند كه‌ هه‌رێم ساڵانه‌ 9 ملیار دۆلاری له‌ داهاتی نه‌وت ده‌ستده‌كه‌وێت.

ئاوێنه‌: كازم سه‌یادی، په‌رله‌مانتاری خولی پێشوی په‌رله‌مانی عێراق لەسەر پشکی ئیئتلافی سائیرون-ی سەربە موقتەدا سەدر له‌ به‌رنامه‌ی "عشرین"ی كه‌ناڵی سۆمه‌رییه‌ وتی: "750 ملیۆن دۆلار خراوه‌ته‌ بانكه‌كانی لوبنان، بێده‌نگیش له‌و دزینی ئه‌و نه‌وته‌ ده‌كرێت كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یبات، داهاتی ساڵانه‌ی ئه‌و نه‌وته‌ش 9 ملیار دۆلاره‌".

سه‌یادی وتیشی كه‌ له‌ ده‌روازه‌ سنورییه‌كانیش 7 ملیار دۆلار به‌ هه‌ده‌ر ده‌ردێت و ئه‌و گه‌نده‌ڵه‌ییه‌ی كه‌ له‌ ده‌روازه‌كاندا هه‌یه‌، حزب ده‌یكات.

"عێراق سركرده‌ی سیاسیی نییه‌، ئه‌م كێشانه‌ش وایكردوه‌ كه‌ واقعی سیاسیی عێراق به‌هۆی نه‌گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌ر، واقعێكی شه‌رمه‌زاركه‌ر بێت"، سه‌یادی وای وت.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×