عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق فەتوای ’’نیوڕۆژوو’’ بۆ ئەو کەسانە دەردەکات کە لە کەشێکی زۆر گەرمدا کرێکاری دەکەن.
ئاوێنه: کەسێک پرسیارێکی لە ماڵپەڕی "الائمة الاثنا عشر"ی سەر بە عەتەبەی حوسێن بڵاوی کردووەتەوە کە بەفەرمی سەر بە مەرجەعییەتی سیستانییە.
دەقی پرسیار و وەڵامەکەش:
پرسیار: من کرێکاری بیناسازیم و ناتوانم پێکەوە کاربکەم و ڕۆژوویش بگرم، ئەوەش بەهۆی کەشی گەرمەوە، چیبکەم؟
وەڵام: پێویستە ڕۆژوو بگریت، ئەگەریش تینویەتی زۆری بۆ هێنایت و ترسایت لەوەی زیانت پێ بگەیەنێت یاخود خستیتیە دۆخێکی نەخوازراو، دەتوانیت بە ئەندازەی پێویست ئاو بخۆیتەوە و ئەو ماوەی ڕۆژەکە کە ماوە بەڕۆژوو بیت.