د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌ڵێت، "له‌ساڵیادی كه‌وتنی پەیکەری سته‌مكاریدا؛ زۆر پێویسته وەڵامده‌ره‌وه‌ی داواكاری عێراقییه‌كان بین له‌بنیادنانی حوكمڕانییه‌كی باش و چاره‌سه‌ركردنی كه‌موكورتی سیسته‌می حوكمڕانی. ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه هاوڵاتییانی عێراق‌و هه‌رێمی كوردستان چی دیكه ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا قبوڵ ناكه‌ن.
ئاوێنه: ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌ساڵیادی پرۆسه‌ی ئازادی عێراقدا:
9 ی نیسان ساڵیادی كه‌وتنی ڕژێمی سته‌مكارییه له عێراق كه زۆرێک تاوانی دڕندانه‌ی دژ به خه‌ڵكی عێراق ئه‌نجامدا و تواناكانی مرۆیی و ماددی عێراقییه‌كانی له جه‌نگ و ململانێكاندا به‌فیڕۆدا، ئه‌م یاده ده‌رفه‌ت و بۆنه‌یه‌كی گونجاوه تاوەکو چاوێك به ئه‌زموونی سیاسی دوو دەیەیی رابردوودا بخشێنینه‌وه.
ناكرێت ئه‌و وه‌چه‌رخانه گه‌ورانه نادیده بگرین كه له دوای ساڵی 2003 وه هاتوونه‌تە ئاراوه، هاوكات پێویسته كه‌موكورتییه‌كانیشمان له‌به‌رچاو بێت و ناكرێت هه‌میشه پاساو بۆ شكسته‌كانمان بێنینه‌وه به‌وه‌ی به میرات له ڕژێمی پێشووەوە بۆمان ماونه‌ته‌وه.
پێویسته وەڵامده‌ره‌وه‌ی داواكارییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان بین له بنیاتنانی حوكمڕانییه‌كی باش كه بتوانێت هه‌ڵه و كه‌موكورتییه‌كانی ئه‌زموونی رابردوومان و كه‌موكورتییه بونیادگه‌راییه‌كانی كۆسیسته‌می حوكمڕانی چاره‌سه‌ر بكات له ئه‌نجامدانی چاكسازییه‌كی ڕاسته‌قینه و ریشه‌یی، ئه‌مه‌ش مه‌یسه‌ر نابێت ئه‌گه‌ر نه‌توانین له رێگه‌ی پیاده‌كردنی چه‌ند هه‌نگاوێكی بوێرانه‌وه متمانه‌ی گه‌ل به‌ده‌ستبێنینه‌وه كه سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ده‌سه‌ڵات و شه‌رعییه‌تێكه.
دوای دوو دەیە له ئه‌زموونی حوكمڕانی وڵاته‌كه‌مان به دۆخێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت و گه‌یشتوینه بنبه‌ستی سیاسی و ئیستحقاقه ده‌ستورییه‌كان له ئانوساتی یاسایی خۆیاندا جێبه‌جێ نه‌كراون، دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له 5 مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئه‌م دۆخه قابیلی قبوڵكردن نییه، چونكه هه‌ڵبژاردنی پیشوه‌خته داواكاری شه‌قام بوو تاوه‌كو ببێته میكانیزمێكی چاكسازی و مسۆگه‌ركردنی سه‌قامگیری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان و باشتركردنی گوزه‌رانی هاووڵاتییان و به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی داواكارییه ره‌واكانیان.
به‌رده‌وامی ئه‌م ته‌نگژه سیاسییه‌ی ئێستا سه‌رده‌كێشێت بۆ دۆخێكی مه‌ترسیداری ئه‌وتۆ كه هه‌موومان لێی زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بین، بۆیه پێویسته سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كان رۆڵ و ئه‌ركی میژوویی و نیشتمانی و ئاكاری خۆیان بگێڕن له پته‌وكردنی یه‌كڕیزی نیشتمانی ئه‌مه‌ش به ده‌ستپێكردنی گفتوگۆییه‌كی جددی بۆ ده‌رچوون له‌و دۆخه چه‌قبه‌ستووه‌ی تێیكه‌وتوین، هه‌روه‌ها پێویسته په‌له بكه‌ین له پێكهینانی حكومه‌تێكی نیشتمانی به‌هێز و كارامه كه بتوانێت له سایه‌ی گۆڕانكارییه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵات بپارێزێت و رووبه‌ڕووی ئاڵێنگارییه‌كان ببێته‌وه و به تایبه‌تیش دۆخی ناله‌باری ئابووری.
ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی دوای هه‌ڵبژاردن سه‌لماندی كه پێویستی زۆرمان به هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور هه‌یه كه پێشتریش ئاماژه‌یان پێدابوو، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بنه‌ما و سازانێكی نیشتمانی كه ده‌بێت به زووترین كات ده‌ستی پێبكه‌ین، ئه‌و به‌ندانه هه‌موار بكه‌ینه‌وه كه بوونه به‌ربه‌ست و هۆكاری گه‌یشتن به بنبه‌ستی سیاسی، گه‌نده‌ڵیش به‌ڵا و ئافاتێكی گه‌وره‌یه و هه‌ڕه‌شه له قه‌واره‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌كات و پێویسته هه‌ڵوێسته‌یه‌كی جددی له‌باره‌وه بكه‌ین و به‌ره‌نگاری ببینه‌وه، كاربكه‌ین له پێناو دابینکردنی یه‌كسانی لە نێوان عێراقییه‌كان له ئه‌رك و ماف‌دا، ئه‌مه‌ش پێویستی به پێداچوونه‌وەو ده‌ركردنی چه‌ند بڕیارێكی چاكسازی هه‌یه كه له راستگۆیی و ئیراده‌یه‌كی یه‌كگرتووی نیشتمانییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت.
له‌م بۆنه‌یه‌دا به پێویستی ده‌زانین دیسان ئه‌وه دووپات بكه‌ینه‌وه كه پێویستی زۆرمان به گرێبه‌ستێكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی تازه هه‌یه كه بوێرانه و بابه‌تییانه ده‌ست له‌سه‌ر برینه‌كان دابنێت، هاووڵاتییانی عێراق له به‌سڕه و موسڵ و به‌غدا و ناسڕیه و سه‌لاحه‌دین و هه‌رێمی كوردستان چی دیكه ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا قبوڵ ناكه‌ن و داواكارن وەڵامی خه‌ون و هیوا و ئاواته‌كانیان بدرێته‌وه.
نه‌مری بۆ شه‌هیدانی عێراق، نەمری بۆ ئه‌وانه‌ی گیانی خۆیان كرده قوربانی به‌رگریكردن له نیشتمان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و داكۆكی له ئازادی و دیموكراسی و شكۆداری گه‌ل.
د. به‌رهه‌م ساڵح
سه‌رۆك كۆماری عێراق