بەگوێرەی بۆرسەی بازاڕەکانی جیهان ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ١٠٢ دۆلار و هەشت سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئاوێنە: ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانى جیهاندا بە ١٠٢ دۆلار و هەشت سەنت مامەڵەى پێوە کراوە.
هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە ٩٨ دۆلار و ٢٦ سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.
مانگی رابردوو نرخى نەوت بەشێوەیەکى خێرا بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینى بەجۆرێک نرخى یەک بەرمیل نەوت گەیشتە ١٣٠ دۆلار، بەڵام دواتر نرخەکە دابەزینى بەخۆیەوە بینى.