وەزارەتی نەوتی عێراق: ده‌مانه‌وێت نەوتی هەرێم به‌ میکانیزمی نوێ به‌رێوه‌ببرێت كه‌ داهاته‌كه‌ی بۆ بەرژەوەندیی گشتى بێت
  2022-04-11       484       

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لەگەڵ شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێم کۆدەبنەوە، بەمەبەستی ڕێککەوتن لەسەر میکانیزمی نوێ بۆ بەڕێوەبردنی نەوتی هەرێم کە زۆرترین سوود و داهاتى دارایی بۆ خزمەتکردنى بەرژەوەندیی گشتى هەبێت.   

ئاوێنه‌:  ئەمڕۆ دووشەممە شاری بەغدا میوانداری یەكەم كۆبوونەوەی نێوان وەزارەتی نەوت و شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات بۆ تاوتوێكردنی دوسێی نەوت.  

لەڕاگەیەندراوێكدا، وەزارەتی نەوتی عێراقڕایگەیاند، " ئەمڕۆ دووشەممە یەكەم كۆبوونەوەی نێوان وەزارەتی نەوت و شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت بۆ تواوتوێکردنى جێبەجێکردنی رێوشوێنەکان دوای بڕیارى دادگەى فیدراڵیی عێراق لەبارەى دۆسیەى نەوتى هەرێمى کوردستان."   

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئامانج لە گفتوگۆکان لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم بۆ ڕێککەوتنە لەسەر میکانیزم و پێوەرى نوێ بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیەی نەوت لە هەرێمى کوردستان لە پێناو هێنانەکایەى زۆرترین سوود و داهاتى دارایی بۆ خزمەتکردنى بەرژەوەندیی گشتى کە رۆڵى لە بەهێزکردن و پاڵپشتى ئابوورى نيشتمانى و پیشەسازیى نەوت هەبێت."  

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "وەزارەتی نەوت لیژنەی تایبەتی داناوە بۆ ئامادەكردنی نەخشەڕێگایەك بۆ گفتوگۆكردن لەسەر سەرجەم دۆسیەكانی تایبەت بە نەوتی هەرێم و لەماوەی ڕابردووشدا چەندین کۆبوونەوە لەوبارەیەوە ئەنجام دراوە."   

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×