لوبنان.. تەقینەوەیەک لە نزیک گەنجینەیەکی کۆنی چەک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
  2022-04-12       496       

تەقینەوەیەکی گەورە لە ناوچەی بەنعەفول لە شارۆچکەی سەیدای باشووری لوبنان کوژرا و برینداری لێکەوتەوە، ئەو کەسەی گیانیلەدەستداوە کوڕی سەرۆکی شارەوانیی شارۆچکەکەیە.

ئاوێنە: پێگە هەواڵییەکانی لوبنان بڵاویانکردەوە، تەقینەوەکە لە نزیک کاتژمێر 2:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕوویداوە، لە ناوچەیەک کە 56 کیلۆمەتر لە بەیروتی پایتەختەوە دوورە و تەقینەوەکە پێنج کیلۆمەتر لە گەنجینەیەکی کۆنی چەک و تەقەمەنییەوە دووربووە.

بەهۆی تەقینەوەکەوە کەسێک گیانیلەدەستداوە کە کوڕی سەرۆکی شارەوانیی ناوچەکەیە، حەوت کەسی دیکەش برینداربوون و برینی چواریان سەختە.

تەقینەوەکە باڵەخانەی شارەوانیی بەنعەفولی کردووەتە ئامانج و باڵەخانەکە بەتەواوی داڕووخاوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×