به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا رایگه‌یاند، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، به‌هۆی خۆڵبارین و كه‌مبونه‌وه‌ی مه‌ودای بینینه‌وه سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانیه‌كانیان راگرت.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە، بەهۆی ئه‌و شه‌پۆلی خۆڵبارینه‌ی به‌غدا و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی عێراقی گرتوه‌ته‌وه، مه‌ودای بینین كه‌مبوه‌ته‌وه و به‌وهۆیه‌وه سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدایان راگرتوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، پاش ئاساییبونه‌وه‌ی كه‌شی ئاسمان و كه‌مبونه‌وه‌ی كاریگه‌ری خۆڵبارینه‌كه، هه‌موان له‌واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه.
له‌دوێنێوه شه‌پۆلێكی نوێی خۆڵبارین ناوچه جیاجیاكانی باشور و ناوه‌ڕاستی عێراقی گرتوه‌ته‌وه، به‌پێی پێشبینیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمیش، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كاریگه‌ری ئه‌و شه‌پۆلی خۆڵبارینه له‌ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت.