ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنی چەکوشی ئاسنین لەسنوری کەرکوک دەستپێدەکات
  2022-04-14       383       

سوپای عێراق جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی بەناوی چەکوشی ئاسنین لەشاری کەرکوک راگەیاند و هەر ئەمڕۆش وەفدێکی باڵای ئەمنی بۆ ئەو مەبەستە گەیشتنە پارێزگاکە.

ئاوێنه‌: شانەی ئەمنی عێراق بڵاویکردوەتەوە، ئۆپەراسیۆنی چەکوشی ئاسنین، کە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی فراوان و گشتگیرە بەمەبەستی پشکنینی ناوچەکانی وادی چای، دۆڵی ئەزگیتۆن و زنجیرە چیای حەمرین لە سنوری پارێزگای کەرکوک بەڕێوەدەچێت.

ئاشکراشیکردوە، بەمەبەستی دەستکردن بە جێبەجێکردنی ئۆپراسیۆنەکە ئەمڕۆ هەریەکە لە جێگری فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان و فەرماندەیی پۆلیسی فیدڕاڵی گەیشتونەتە بارەگای ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان لەکەرکوک.

چاودێریکردنی یەکەکانی دەزگای بەرەنگاربونەوەی تیرۆرە لە باشوری شاری کەرکوک
رونیشیکردوەتەوە، ئامانجی هاتنی وەفدەکە لەنزیکەوە ئاگاداربون و چاودێریکردنی جێبەجێکردنی ئۆپراسیۆنەکە کە لەلایەن هێزێکی تایبەتی سوپای عێراوە بەڕێوەدەچێت و چاودێریکردنی یەکەکانی دەزگای بەرەنگاربونەوەی تیرۆرە لە باشوری شاری کەرکوک.

 

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×