تا ئێستا 40 حوسەینی سەرخییەكان سوتێنراون
  2022-04-14       579       


لە حەوت پارێزگای عێراق كاردانەوەكان لە دژی مەرجەعیەتی سەرخی و مەرجەعەكەیان بەردەوامی هەیە و تاوەكو ئێستاش بەهۆی گرژییەكانەوە 40 حوسەینی سوتێنراون.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بڵاوبوونەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی عەلی مەسعودی وتاربێژی مزگەوتی “فەتح”ی سەربە مەرجەعی سەرخی لە پارێزگای بابل كە باسی لەوەكردبوو، ڕازاندنەوەی گۆڕ و بونیادنانی مەزارگە لەسەری، لەگەڵ دیاریکردنی ڕێوڕەسم و بۆنەی تایبەت بەو گۆڕ و مەزارگانە، پێچەوانەی ئایینی ئیسلامە و دەبێت بڕوخێندرێن، گرژیی لێكەوتووەتەوە و لە پارێزگاكانی بابل، کوت، زیقار، دیوانیە، بەسرە، ناسریە و میسان گردبوونەوەی ناڕەزایەتیی ئەنجامدران.

هەرچەندە خۆپیشاندەران 48 كاتژمێریان دابووە، لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ داخستنی سەرجەم حوسەینی و شوێنە ئایینیەكانی سەرخیەكان، بەڵام پێش ئەو وادەیە ناڕاییەكان دەستیانكرد بە سوتاندن و ڕوخاندنی شوێنە ئایینیەكانی ئەو مەرجەعیەتی عێراق و بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکانیش تاوەكو ئێستا 30 بۆ 40 حوسەینیەی شوێنکەوتووانی سەرخی لە شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق سووتێندراون و ڕوخێندراون، هەندێکیشیان منارەکەیان ڕوخێندراوە”.

لە لایەكی دیكەشەوە هەڵمەتی دەستگیرکردنی شوێنکەوتووان و وتاربێژانی سەرخی بەردەوامە و زیاتر لە 30  لە وتاربێژانی سەرخی دەستگیرکراون.

لەدوای ئەو ڕووداوانەش ناكۆكییەكانی نێوان سەدر و سەرخی سەریهەڵدایەوە و سەدر داوا دەكات مەحمود سەرخی، بێبەری بوونی خۆی لە تێكدانی مەزارگەكان ڕابگەیەنێت.

سەرخی، لە ساڵی 2014 لە عێراقەوە بەرەو ئیمارات هەڵاتووە و پێشتریش چەندجارێك ڕەخنە لە حیزب و لایەنە دەسەڵاتدارەکانی عێراق و عەلی سیستانی گرتووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×