داوا دەکرێت ھەر خانەنشینێک موچەکەی لە 500 هەزار دینار کەمتربێت، 100 هەزار بخرێتە سەر موچەکەی
  2022-04-14       433       

دەستەی خانەنشینانی عیراق رایگەیاند، زیاتر لە چوار ملیۆن خانەنشین هەن و بەشیکیان مووچەکانیان راگیراوە. دەشڵێت، "داوا دەکرێت هەر خانەنشینێک مووچەکەی لە 500 هەزار دینار کەمترە 100 هەزار دینار بخرێتە سەر مووچەکەی".

ئاوێنە: ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی نیسان، دەستەی ئاماری عیراق لە راگەیەنراوێکیدا ئاشکرای کردووە، لە عیراقدا، زیاتر لە چوار ملیۆن خانەنشین هەیە.

لەبارەی میکانیزمی دابەشکردنی مووچەکانیانەوە، دەستەکە ئاماژەی بەوەداوە، بەشێک لە خانەنشینان راستەوخۆ لە گەنجینەی حکومەتەوە لە 1ی1ی 2008 ەوە مووچەکانیان پێدەدرێت کە لەکاتی بەردەوامبوونیان لە خزمەتکردن راستەوخۆ لە مووچەکانیان بڕدراوە و لە ئێستادا پێیان دەدرێتەوە.

هەر بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی دەستەی ئامار، ئە کەسانەی مووچەی خانەنشینیان راگیراوە هۆکارەکەی ئەوە مامەڵەکانیان یان تەوانەکراون یان مەرجەکانی خانەنشینیان تەواونەکردووە.

لەبەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەدا هاتووە، پێشنیازێک هەیە بۆ هەموارکردنەوەی یاسای ژمارە 26ی تایبەت بە خانەنشینان و تیایدا داواکراوە هەر خانە نشینێک مووچەکەی لە 500 هەزار دینار کەمتربێت، 100 هەزار دینار بخرێتە سەر مووچەکەی.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×