پلاندانانی عێراق: حکومەتەکەی کازمی پڕۆژەیاسای بودجە ئاڕاستەی پەرلەمان ناکات
  2022-04-14       463       

وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، حکومەتی ئێستا پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2022 پێشکەشی پەرلەمان ناکات و ئەو کارە بۆ حکومەتی داهاتو بەجێدەهێڵێت.

ئاوێنە: ماهر حەماد، بریکاری هونەری وەزارەتی پلاندانای عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندوە، حکومەتی کاربەڕێکاری ئێستای عێراق پرۆژەیاسای بودجە پێشکەشی پەرلەمان ناکات و بۆ حکومەتی داهاتوی عێراقی بەجێدەهێڵێت.

حەماد ئاماژەی بەوەشکردوە، یاسای پاڵپشتییە بە پەلەکان کێشەی ئاسایش و خواردن و پرۆژە خزمەتگوزارییەکان چارەسەر دەکات تا کاتی پێشکەشکردنی پرۆژەیاسای بودجەی نوێ.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×