نورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا داوا ده‌كات دادگاى فیدڕاڵى سه‌رجه‌م بڕیاره‌كانى حكومه‌ته‌كه‌ى مسته‌فا كازمى ڕابگرێت.
ئاوێنه: نورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا و سه‌ركرده‌ى دیارى نێو چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌كان ڕایگه‌یاند، حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌رى ئێستا ده‌سه‌ڵاتى ده‌ستورى نیه بۆ ئه‌نجامدانى گرێبه‌ستى نه‌وتى به‌سره - عه‌قه‌به، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى یاسایه بۆیه داوا ده‌كه‌ن ده‌ستبه‌جێ دادگاى فیدڕاڵى سه‌رجه‌م بڕیاره‌كانى ئه‌م حكومه‌ته ڕابگرێت.
نورى مالیكى ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن ڕێگاكانى به‌رهه‌م هێنان و هه‌نارده‌كردنى وزه‌ى عێراق بۆ ده‌ره‌وه زیاد بكرێت به‌ڵام به‌مه‌رجێك به‌هه‌ده‌ردانى داهات و زیانى عێراقیه‌كانى تیانه‌بێت و ده‌ڵێت پێویسته ئه‌م پرسه بدرێته ده‌ست حكومه‌تى داهاتوو به‌هۆى ئه‌وه‌ى هاوسه‌نگى له هه‌نارده‌كردن هه‌بێت نه‌ك باشور زۆرترین هه‌نارده‌ى هه‌بێت و ئه‌و گومانانه‌ش بڕه‌وێته‌وه كه نه‌وتى عێراقى نادرێته ئیسرائیل.
عێراق و ئه‌رده‌ن له ساڵى 1983 وه گرێبه‌ستێك له نێوانیاندایه بۆ دروستكردنى هێڵێكى گواستنه‌وه‌ى نه‌وت له به‌سره‌ى باشورى عێراقه‌وه بۆ به‌نده‌رى عه‌قه‌به به ناو خاكى ئه‌رده‌نداو تا ئێستا نه‌توانراوه ئه‌م گرێبه‌سته جێبه‌جێ بكرێت و حكومه‌ته‌كه‌ى كازمى چه‌ند جارێك ڕایگه‌یاندوه ئه‌وان كار بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌و گرێبه‌سته ده‌كه‌ن.