دیوانی وه‌قفی سوننی عێراق رایگه‌یاند، هه‌ركه‌سێك بۆ هه‌ر رۆژێك كه به‌ڕۆژو نه‌بێت ده‌توانێت بڕی 2.000 (دو هه‌زار) دینار بداته هه‌ژارێك، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه له هه‌رێمی كوردستان بڕی 3.000 (سێ هه‌زار) دینار دیاریكراوه.
ئاوێنه: به‌گوێره‌ی نوسراوێكی دیوانی وه‌قفی سوننی عێراق، به‌ره‌چاوكردنی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی مادده خۆراكیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و قورسبونی باروگوزه‌رانی هاوڵاتیان و پێداویستیه‌كانی هه‌ژاران، ئه‌نجومه‌نی زانستی و ئاینی سه‌نته‌ری دیوانی وه‌قفی سوننی بڕیاریداوه بۆ ئه‌مساڵ بڕی 4.000 (چوار هه‌زار) دینار وه‌ك سه‌رفیتره دیاری بكرێت.
هه‌ر به‌گوێره‌ی نوسراوه‌كه، بڕی 2.000 (دو هه‌زار) دیناریش بۆ هه‌ر رۆژێك به‌ڕۆژو نه‌بون وه‌ك فیدیه دیاریكراوه كه پێویسته بدرێته كه‌سانی هه‌ژار و ئه‌و كه‌سانه‌ی پێویستیان پێیه‌تی.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه پێشتر لیژنه‌ی باڵای فه‌توای هه‌رێم رایگه‌یاندبو، بڕی سه‌رفیتره بۆهه‌ر كه‌سێك له ئه‌مساڵدا به‌لایه‌نی كه‌م 3000 (سێ هه‌زار) دینار ده‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌ندازه‌ی فیدیه‌ی به‌ڕۆژوو نه‌بون بۆ هه‌ر ڕۆژێك له 3000 (سێ هه‌زار) دینار كه‌متر نه‌بێت.