فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆردومانی دو بنكەی حەشدی شەعبی لە زوممار دەكات
  2022-04-15       649       

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی نەناسراو بۆردومانی دو بنكەی حەشدی شەعبی لە سنوری ناحیەی زوممار لە رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا كردوە.

ئاوێنە: بەپێی میدیا عێراقییەكان بۆردومانەكە بنكەیەكی فەوجی 78 و بنكەیەكی سریەی سەربە لیوای سێی حەشدی شەعبی لە ناحیەی زوممار كردۆتە ئامانج.

بەهۆی بۆردومانەكەوە، جێگری فەرماندەی فەوجی 78ی حەشدو چەكدارێكی دیكەی حەشد برینداربون و زیانی ماددیش بەر بنكەكان كەوتوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×