ئه‌مڕۆ شه‌ممه نرخی نه‌وت له‌جیهاندا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبوه‌وه‌و نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت گه‌یشته 111 دۆلار‌و 70 سەنت‌و به‌رمیلێك نه‌وتی ته‌كساسیش به 106 دۆلار‌و 54 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ به‌های نه‌وت له‌بازاره‌كانی جیهان به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینی‌و بەڕێژەی 3% بەرزبوەوە، به‌جۆرێك نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت گه‌یشته 111 دۆلار‌و 70 سەنت‌و به‌رمیلێك نه‌وتی ته‌كساسیش به 106 دۆلار‌و 54 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
رۆژنامەی نیویۆرک تایمز له‌شیكردنه‌وه‌یه‌كدا هۆكاری به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ کەمی کۆگای نەوت‌و بەنزینی ئەمریکا کە هاوکاتە لەگەڵ هەوڵ‌و رێکخستنی وڵاتانی ئەوروپی بۆ سنوردارکردنی هاوردەکردنی نەوتی روسیا.