وه‌زاره‌تی دارایی عێراق رایگه‌یاند، له‌ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌وه ده‌ستیان به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (نیسان/4)ی 2022ی فه‌رمانبه‌ران كردوه و به‌گوێره‌ی خشته‌ی وه‌زاره‌ته‌كانیش دابه‌شكردنی موچه‌ی ئه‌و مانگه به‌رده‌وامی ده‌بێت.
ئاوێنە: وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له‌ئه‌مڕۆوه ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (نیسان/4)ی فه‌رمانبه‌ران كراوه، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش پاره‌ی پێویست ره‌وانه‌ی بانكه‌كان كراوه، تا به‌پێی خشته‌ی وه‌زاره‌ته‌كان، موچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران له‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراو و به‌بێ دواكه‌وتن دابه‌شبكرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، بانكی رافده‌ینی عێراقی بڵاویكردوه‌ته‌وه، سه‌رجه‌م لقه‌كانیان له به‌غدا و پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق ئاگاداركردوه‌ته‌وه، ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (نیسان/4)ی 2022ی فه‌رمانبه‌ران بكه‌ن.
دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی نیسانی فه‌رمانبه‌رانی عێراق له‌كاتێكدایه، تاوه‌كو ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان موچه‌ی مانگی (ئادار/3)ی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌رانی به‌ته‌واوی دابه‌ش نه‌كردوه و به‌گوێره‌ی خشته‌ی راگه‌یه‌ندراوی موچه، تا 28ی (نیسان/4) به‌رده‌وام ده‌بێت له‌دابه‌شكردنی موچه‌ی ئه‌و مانگه.