وەزیری ناوخۆی تورکیا: عێراق لە دەستی ئەمەریکا ڕزگار دەکەین
  2022-04-17       771       

وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، عێراق و سوریا لە دەستی ئەمریکا و ئەوروپا رزگار دەکەن و ئارامیی بۆ دەهێنن.  

ئاوێنە: سولەیمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە میانەی بەشداریکردنی لە پێشانگەیەک لە ئیستەنبوڵ ڕایگەیاند، " هەرکەس بیەوێت رۆژهەڵاتی دەریای نێوەڕاستمان لێ بسێنێت، بەڵێی بۆ ناکەین."   

ئاماژەی بەوەشکردووە، " چۆن ئارامیمان هێنایە رۆژهەڵات و باشووری رۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ (باکوری کوردستان) سوریا و عێراقیش لە دەستی ئەمریکا و ئەوروپا رزگار دەکەین و ئارامی دەبەینە ئەوێش."   

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×