سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بانكی رافیده‌ین سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی ١٠٠ هەزار دیناری خێزانه كه‌مده‌رامه‌ته‌كان و خانه‌نشینان گفتوگۆیان كردووه. دەشڵێت، "بڕیاره له‌چه‌ند رۆژی داهاتودا ده‌ست به‌دابه‌شكردنی بكرێت".
ئاوێنه: ئەمڕۆ یەکشەممە، ده‌سته‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەداوە، هودا سه‌جاد سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ عه‌بدولحه‌سه‌ن جه‌مال به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بانكی رافده‌ین كۆبوه‌ته‌وه، به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی رێكاره‌كانی خه‌رجكردنی بڕی ١٠٠ هه‌زار دینار بۆ هه‌ر خێزانێك كه له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تیدا ته‌رخانكراوه.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا رێكه‌وتن كراوه بۆئه‌وه‌ی له‌چه‌ند رۆژی داهاتودا ده‌ست به‌دابه‌شكردنی هاوكارییەکە بەسەر خێزانه هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ته‌كان بكرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا، بڕی ١٠٠ هه‌زار دینار به‌سه‌ر سه‌رجه‌م خێزانه هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ته‌كان كه ناویان له تۆڕی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌زاره‌تی كار تۆماركراوه له‌گه‌ڵ خانه‌نشینان و ئه‌و كه‌سانه‌شی موچه‌كانیان ناگاته ٥٠٠ هه‌زار دینار بۆ مانگی ره‌مه‌زان دابه‌ش بكات بە ئامانجی رووبەڕووبوونەوەی بارگرانی ژیان و بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و پێداویستییە بنەڕەتییەکان.