ژمارەیەک کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکران کە لە سلێمانییەوە چوونەتە عێراق
  2022-04-17       495       


شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، 43 کۆچبەری نایاسایی لە سنووری پارێزگای سلێمانییەوە هاتوونەتە خاکی عێراق.

ئاوێنه‌: لە ڕاگەیەندراوێکدا شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، “ئاژانسی هەواڵگری لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق 43 کۆچبەری وڵاتانی کیشوەری ئاسیایان دەستگیرکردووە”.

ئەوەش هاتووە، “ئەو کۆچبەرانە بەڕێگای نایاسایی لە ڕێگەی وڵاتانی دراوسێوە پەڕیونەتەوە سنووری پارێزگای سلێمانی و لەوێوە چوونەتەناو خاکی عێراق”.

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوای ده‌ستگیركردنی ئه‌و كۆچبه‌ره‌ نایاساییانه‌، رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ریان گیراوه‌ته‌به‌ر و به‌گوێره‌ی مادده‌ی 24ی یاسای نیشته‌جێبوونی عێراق رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێنه‌وه‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×