عەبادی: ئەو سیاسەتەی حوكمڕانی عیراق و هەرێمی پێدەكرێت ئەم دۆخە خراپەی بەرهەمهێناوە
  2022-04-18       441       


حەیدەر عەبادی سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر رەخنە لە بەغدا و هەرێمی كوردستان دەگرێت و دەڵێت، نابێت موچەی خەڵك تێكەڵ بە ناكۆكییە سیاسیەكان بكرێت.

میدیای فەرمی كۆمەڵی دادگەری كوردستان بڵاویكردووەتەوە، لە كۆبونەوەی لەگەڵ شاندی كۆمەڵی دادگەری، حەیدەر عەبادی رایگەیاندووە، قوت و موچەی خەڵك نابێت تێكەڵ بەناكۆكییە سیاسیەكان بكرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو سیاسەتەی حوكمڕانی عیراق و هەرێمی كوردستانی پێدەكرێت ئەم دۆخە خراپەی بەرهەمهێناوە.  

كۆمەڵی دادگەری جەختی لەوەش كردووەتەوە، هەر لەكۆبوونەوەكەدا باس لە بەربەستەكانی بەردەم پێكهێنانی حكومەتی عیراق و پتەوكردنی پەیوەندی هەردوولا و دۆخی پاش هەڵبژاردنەكان كراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×