موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌په‌یامێكدا رایگه‌یاند، "توركیا به‌ناحه‌ق و به‌بێ پاساو هێرشیكردوه‌ته‌سه‌ر خاكی عێراق، ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌ش دوباره بكرێته‌وه بێده‌نگ نابین و قبوڵی ناكه‌ین، عێراق خاوه‌ن ده‌وڵه‌تێكی سه‌روه‌ری ته‌واوه".
ئاوێنه: موقته‌دا سه‌در له‌تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، "توركیای دراوسێ به‌ناحه‌ق و بێ پاساو خاكی عێراقی تۆپباران كردوه، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر مه‌ترسی له‌ناو خاكی عێراق هه‌بێت له سه‌ر ئه‌وان، ده‌بێت له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق هه‌ماهه‌نگی ڕێكبخرێت بۆ كۆتاییهێنان به‌و هه‌ڕه‌شه‌یه و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقیش توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه".
راشیگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌ی توركیا دوباره بكرێته‌وه بێده‌نگ نابین، عێراق ده‌وڵه‌تێكی سه‌روه‌ری ته‌واوه، قبوڵی ناكه‌ین ده‌ستدرێژی بكرێته‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق، هه‌روه‌ك چۆن قبوڵیشی ناكه‌ین له خاكی عێراقه‌وه ده‌ستدرێژی بكرێته سه‌ر هیچ وڵاتێكی دراوسێی برا و دۆست".
موقته‌دا سه‌در له‌په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "په‌یوه‌ندی هاوبه‌ش و هاوسه‌نگمان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وڵاتانی دراوسێ به‌هێز ده‌كه‌ین، مامه‌ڵه‌شمان له‌ڕوی دیپلۆماسی و ئه‌منییه‌وه هاوشێوه له‌گه‌ڵ وڵاتان ده‌بێت".