هادی عامری هاتەدەنگ‌و هۆشداریدەدات
  2022-04-19       733       

ئەمینداری گشتی ڕێكخراوی بەدر لەسەر دۆخی عێراق هاتەدەنگ‌و ڕایگەیاند، "عێراق بەهەلومەرجێکی نائاساییدا تێدەپەڕێت کە دەبێت چارەسەری واقیعیانە لەوبارەوە بەدەستبهێنرێت"، هۆشداریدا لەوەی، داعش ڕابردوو هه‌روه‌ها داهاتووی عێراقیشى بەئامانجگرتووە.

هادی عامری ئەمینداری گشتی ڕێكخراوی بەدر لەوتارێكدا كە لەیادی 41 ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوی بەدردا پێشكەشیكرد وتی:"داعش ڕابردوو هه‌روه‌ها داهاتووی عێراقیش بەئامانج دەگرێت‌و عێراق بەهۆی دەسەڵاتی باڵاوە تیرۆری تێکشکاندووە".

عامری وتیشی:"عێراق بەبارودۆخێکی نائاساییدا تێدەپەڕێت کە دەبێت چارەسەری واقیعیی تێدابکرێت‌و پێویستە کۆتایی بەگەمارۆی سیاسی بهێنین".

هۆشداریشیدا لە"پلانی دوژمنان كە دەیانەوێت لەنێوان لایەنەكاندا دایبنێن"و وتیشی:"سەرکەوتنی خوازراو لەبونیادنانی دەوڵەتدا بەدەستنەهێنراوە".

بارودۆخى سیاسی عێراق بەدۆخێكی چەقبەستوویدا تێدەپەڕێت‌و دوای زیاتر لەشەش مانگ لەهەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق، تائێستا لایەنە سیاسییەكان لەسەر پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق ڕێكنەكەوتوون.
 

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×