پەرلەمانتارێکی عێراق رایگەیاند، چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان لەگەڵ چەند لایەنێک کۆبووەتەوە و باسیان لە چارەسەری کێشەکان کردووە.
ئاوێنه: ئەحمەد ئەسەدی سەرۆکی گردبوونەوەی سەنەدی نیشتمانیی کە ھاوکات پەرلەمانتاری عێراقە رایگەیاند، چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان لە نووسینگەی نوری مالیکی سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەگەڵ ھاوپەیمانی عەزم و چەند لایەنێکی تر کۆبووەتەوە و باسیان لە رەوشی سیاسیی وڵات و کۆتاییھێنان بە چەقبەستوویی سیاسیی کردووە.
بەشداربووانی کۆبوونەوەکە جەختیان لە چڕکردنەوەی ھەوڵەکان کردەوەتەوە بۆ دەرچوون لەم قۆناغە و دانانی نەخشەڕێگەی چارەسەر و گواستنەوە بۆ قۆناغی پێکھێنانی حکومەت.
باسیان لە پاراستنی عێراق و بەدەستھێنانەوەی متمانەی ھاوڵاتیانیش کردووە بە سیستمی سیاسیی عێراق.