سەدر پێشنیارێك بۆ بە تاوان ناساندنی مامەڵەكردن لەگەڵ ئیسرائیل رادەگەیەنێت
  2022-04-23       577       

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند،  لەگەڵ هاوپەیمانەكانیان پێشنیارێك بۆ بە تاوان ناساندنی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان و مامەڵەكردن لەگەڵ ئیسرائیل پێشكەشی پەرلەمان دەكەن.

ئاوێنە: موقتەدا سەدر لە تویتێكدا رایگەیاند، بەمنزیكانە كوتلەی سەدری لەگەڵ هاوپەیمانەكانی پێشنیارێك بۆ بە تاوان ناساندنی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان و مامەڵەكردن لەگەڵ ئیسرائیل رادەگەیەنن.

ئەوەشی خستۆتەڕو، دواتر پێشنیارەكە رەوانەی پەرلەمان دەكەن بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت.

موقتەدا سەدر ئاماژەی بەوەشداوە كە پاش ئەوە چەند پڕۆژەیەكی دیكەی خزمەتگوزاریش دەخەنەڕو.ش

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×