بۆ گفتوگۆ لەبارەی "دەستدرێژییەكانی توركیاو ئێران" وەزیری دەرەوەی عێراق دەچێتە پەرلەمان
  2022-04-23       445       

بڕیارەی سبەی یەكەم شەممە، فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە پەرلەمان ئامادەبێت بەمەبەستی كۆبونەوە لەگەڵ حاكم زاملی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی "دەستدرێژییەكانی توركیاو ئێران بۆ سەر خاكی عێراق."

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، "كۆبونەوەی راوێژكاری فراون بە سەرۆكایەتی حاكم زاملی، جێگری سەرۆكی پەرلەمان لەگەڵ فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و نزار خەیروڵا، بریكاری وەزارەتی دەرەوە بەڕێوەدەچێت، ئەوەش لەسەر داوای سەرۆكی كوتلەی سەدری كە بە ئیمزای 50 پەرلەمانتارەوە پێشكەش كراوە بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی دەستدرێژییەكانی توركیاو ئێران بۆ سەر خاكی عێراق."

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی پەرلەمان، كۆبونەوەكە سەعات 11ی پێشنیوەڕۆی سبەی یەكشەممە لە هۆڵی دەستوری پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×