وەزارەتی دەرەوەی عێراق: هێرشەکانی تورکیا بێ بنەمان هیچ رێککەوتنێک نییە
  2022-04-25       382       

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، هیچ رێککەوتنێکان لەگەڵ تورکیا نییە، کە رێگە بەو وڵاتە بدات بێتە ناو خاکی عێراقەوە.

ئاوێنه‌: ئەحمەد سەحاف، وتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، شاندێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە ئامادەبوونی فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە لەگەڵ پەرلەمان کۆبوونەوە لەبارەی هەڵسەنگاندنی وەڵامە ئابووری و سیاسییەکانی عێراق بۆ بۆردوومانەکانی تورکیا و ئێران.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە کۆبوونەوەکەی پەرلەماندا وەزیری دەرەوەی عێراق دۆسیەی هەبونی حزبی کرێکارانی کوردستانی لە عێراق خستووەتە بەردەم پەرلەمان و رەتیکردووەتەوە هیچ رێککەوتنێکیان لەگەڵ تورکیا هەبێت کە رێگە بە تورکیا بدات بێتە ناو خاکی عێراقەوە.

ئەحمەد ئەلسەحاف ئەوەشی خستەڕوو، یەک رێککەوتنی ساڵی 2003ی نێوان عێراق و تورکیا هەیە کە رێگە بە تورکیا دەدات بە قوڵای پێنج کیلۆمەتر و بۆ چەند رۆژێکی دیاریکراو بە ئاگاداری پێشوەختەی حکومەتی عێراق لە ناو خاکی عێراق بەرگری لە خۆی بکات.

باسی لەوەشکرد، هێرشەکانی تورکیا بێ بنەمان و شکاندنی یاسان و ئەگەر ئەو هیرشانە بەرگریش بێت لە مافی خۆیان دەبێت بە ئاگاداری و رەزامەندی حکومەتی عێراق بێت

ئەمەش لە کاتێکدایە، نزیکەی هەفتەیەک دەبێت وەزارەتی بەرگری تورکیا دەستپێکی ئۆپەراسیۆنێکی نوێی سەربازی بەناوی کلیل -چنگ لەناو خاکی هەرێمی کوردستاندا بۆ سەر ناوچەکانی چیای مەتینا و ئاڤاشین و هەرێمی زاپ راگەیاندووە، بەڵام تا ئێستا هیچ کام لە سێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێم هیچ راگەیەندراوێکیان لەو بارەیەوە نەبووە.
 

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×