سەرقاڵبوونی زۆری عەمرەکاران بە ڤیدیۆ و وێنەگرتن سعودیە ناچاردەکات ئاگاداریان بکاتەوە
  2022-04-26       577       

وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە عەمرەکاران ئاگاداردەکاتەوە ڤیدیۆکردن و وێنەگرتن لەناو حەرەم کەمبکەنەوە و داوادەکات سەرقاڵی خواپەرستیبن نەک وێنەگرتن.

ئاوێنە: لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە بڵاویکردەوە، زۆربوونی ئەو عەمرەکارانەی وێنە و ڤیدیۆ دەگرن لەناو حەرەمدا بەڕێژەیەکی زۆر، وایکردووە بەشێکی دیکە لە عەمرەکاران بێزارببن.

وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە زۆربوونی ئەو دیاردەیە لەکاتی ئەنجامدانی عەمرەدا بەهۆکاری زۆربوونی پێکدادانی نێوانه عەمرەکاران دادەنێت.

داواش لە عەمرەکاران دەکات سەرقاڵی خواپەرستی و ئەمجامدانی سروتە دینییەکانیان بن نەک وێنەگرتن و ڤیدیۆکردن.

لەگەڵ ئەوەشدا جەختدەکاتەوە کە نابێت هیچ حاڵەتێکی تایبەتی لەناو عەمرەکاراندا ڤیدیۆ بکرێت یان وێنەبگیرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×