بڕیارێكى محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ دامه‌زراندنى براى به‌رپرسێكى باڵاى پارتى وه‌ك ڕاوێژكارو به‌پله‌ى وه‌زیر له‌به‌غدا، كادرانى پارتى به‌ده‌نگهێناو هۆشدارییش به‌حزبه‌كه‌یان ده‌ده‌ن، کادرانی ئه‌و حزبه باس لەنادادیەکی زۆر لەنێو حزبەكه‌یان دەکەن.
ئاوێنە: نوسراوێكى محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كه ڕۆژى 18ى ئه‌م مانگه ده‌ركراوه بۆ دەستبەکاربوونی ئارام سەباح برای ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران‌و ئەندامی شاندی دانوستانکاری پارتی لەبەغدا، بەپلەی وەزیر، به‌ڵام وه‌ك ڕاوێژکاری پەرلەمانی عێراق كێشه‌ى گه‌وره‌ى نایه‌وه‌و كادیرانى پارتى به‌ده‌نگهێناو ناڕه‌زایی توند نیشانده‌ده‌ن.
سەنگەر ھەورامی کادری باڵای پارتی‌و کەسی نزیک لەمەسرور بارزانی، نیگەرانی خۆی ڕاگەیاندو لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە بەتوندی دژی ئەو ھەنگاوەی ئومێد سەباح‌و حزبەکەی وەستایەوەو بەکارێکی بەرژەوەندخوازیی‌و بەکارھێنانی پێگە لەبەرژەوەندی کەسیی ناوی برد.
ھەورامی ئاماژەی بەوەکردووه، "ئەگەر ئەوکارەی ئومێد سەباح بەسەر پارتیدا بەبێ لێپێچینەوە تێپەڕێت، ئەوا ئەو بەناوی پارتیەوە شەرعیەت دەدات بەھەرکەسێک کە خاوەنی ھێزی چەکداربێت بانکەکان ببڕێت‌و براکانی خۆی بکاتە لیواو بارەگاکانی حزبیش بفرۆشێت".
ئه‌و كادیره باڵایه‌ى پارتى لەدرێژەی ناڕەزاییەکەیدا، ئومێد سەباحی بەکەسێکی "لوسکە" ناوبردوەو دەڵێت:"ئەگەر کەسێکی وەھا بتوانێت دەسەڵاتەکانی بەکاربھێنێت، ئەوا ئەو ھەموو پیاوە قارەمان‌و خاوەن قوربانی‌و بەجەرگە لەگوێی گادا نەنوستوون یاری بەڕابردوو پیرۆزیەکانیان بکرێت" کە ئەمە وەک ھەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ لێکدەدرێتەوە بەرامبەر حزبەکەی.
لەوەڵامی ناڕەزاییەکەی سەنگەر ھەورامی‌و لەکۆمێنتی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، ھەرزوو بەشێکی زۆر لەبەرپرسان‌و کادیرانى ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان کە پلەی کارگێڕی لق‌و ئەندامی لق‌و ئەندامی مەکتەبەکانی پارتیان ھەیە بەتوندی ناڕەزاییان بەرامبەر حزبەکەیان دەربڕیوەو بێدەنگی حزبەکەیان بەچاوپۆشی لەنادادیی‌و سوکایەتی بەکادرە ماندوەکانی حزبەکە ناودەبەن.
بەشێک لەو بەرپرسانەی پارتی کە زۆرینەیان لەسنوری لقەکانی سلێمانی‌و ھەڵەبجەن باس لەوەدەکەن، "پارتی گوێ لەکەس ناگرێت‌و ھەرچی لەگەڵ بوترێت تەنھا خۆ ماندووکردنە".