وه‌زاره‌تی‌ كشتوكاڵ داوای‌ دابینكردنی‌ بودجەی فریاگوزاری بۆ روبەروبونەوەی وشکەساڵی ده‌كات
  2022-04-26       574       


وه‌زاره‌تی‌ كشتوكاڵی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان چه‌ند بڕیارێكی‌ بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ وشكه‌ساڵی‌ ده‌ركردو داواش له‌سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ده‌كات بۆ دابینکردنی بودجەیەکی فریاگوزاری بۆ روبەروبونەوەی وشکەساڵی بۆ دابینکردنی پێداویستی عەلەف بۆ ئاژەڵ‌و بابەتی چاکردنی پرۆژەکانی ئاودێری و دروستکردنی پۆند بۆ گلدانەوەی ئاوی باران.

ئاوێنه‌: ده‌قی‌ بڕیاره‌كان:


ئەنجومەنی راوێژکاری وەزارەت چەند بڕیارێکی بۆ روبەروبونەوەی وشکەساڵی دەرکرد

ئەمڕۆ سێ شەمە٢٠٢٢/٤/٢٦ سەرپەرشتی کۆبونەوی ئەنجومەنی راوێژکری وەزارەتمان کرد بەئامادبوونی بریکار و راوێژکاران و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی وەزارەت، کۆبونەوەی تاوتوێکردن و باسکردن لە سەر ئامادەکاریەکانی روبەروبوونەوەی دیاردەی وشکەساڵی و چۆنیەتی چارەسەرکردنی گیروگرفتاکانی تایبەت بەم بابەتە، بۆ هەمان مەبەست راپۆرتێکی تایبەت بە داهاتی ئاو و وشکەساڵی و زیانەکانی لە لایەن بەڕێوەبەری گشتی سەرچاوەکانی ئاو و بەڕێوەبەری گشتی بەنداو و کۆگاکانی ئاوی هەرێم خوێندرایەوەو تاوتوێی لێکەوتەو پێشهاتەکانی وشکەساڵی کرا لە هەرێمی کوردستان. 

دوای گفتوگۆو ئاڵوگۆڕکردنی ڕاو سەرنجەکان ئەم خاڵانەی خوارەوە بڕیاریان لەسەر درا:-
١-بڕیاردرا ژوورێکی عەمەلیاتی لە ناکاو(گار‌و) پێکبهێنرێت بۆ دیراسەکردنی گیروگرفتەکانی وشکەساڵی و ئامادەکردنی پلانێکی تایبەت بەروبەروبوونەو و بەرەنگاربونەوەی وشکەساڵی و دواتر پلانەکە ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بکرێت بەمەبەستی دابینکردنی بودجەی پێویست بۆ چارەسەرکردن و روبەروبوونەوەی وشکەساڵی و کەم کردنەوەی کاریگەری زیانەکان لە سەر جوتیاران.

٢-بڕیاردرا بەزووترین کات پەیوەندی بکرێت بە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق و وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق بۆ ئەوەی لە پلانی روبەروبوونەوەی وشکەساڵی هەماهەنگی بکرێت بۆ دروستکردنی پرۆژەکانی تایبەت بە ئاودێری و بەنداو  لە هەرێمی کوردستان، وە داوا لە وەزارەتی بازرگانی عێراق بکرێت بەزووترین کات دەرگای سایلۆکان بەرووی جوتیارانی هەرێرم بکاتەوە بۆ وەرگرتنی گەنمی بەرهەمهاتوی ئەم ساڵ.

٣-  داوابکرێت لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بۆ دابین کردنی بودجەیەکی فریاگوزاری بۆ روبەروبوونەوەی وشکەساڵی بۆ دابینکردنی پێداویستی عەلەف بۆ ئاژەڵ ، وە بابەتی چاکردنی پرۆژەکانی ئاودێری و دروستکردنی پۆند بۆ گلدانەوەی ئاوی باران.

٤- بڕیار درا بەدابەزاندن و شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی پارێزگاکان و ئیدارەی گەرمیان بۆ مەبەستی کارئاسانی کردن بۆ هێنانی عەلەف و ماددەعەلەفیەکانی تایبەت بەخۆراکی ئاژەڵی و پەلەوەری و ماسی بۆ کەم کردنەوەی ئاستەنگەکانی بەردەم هاوردەکردنی ماددەعەلەفیەکان و کەم کردنەوەی کاریگەری کەمی لەوەڕگاکان لەسەر خاوەن ئاژەڵەکان و خاوەن پرۆژەکانی سامانی ئاژەڵ و دابینکردنی بودجەیەکی تایبەت بۆ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بۆ کۆنترۆڵی ئەو ئافات و نەخۆشیانەی کە بەهۆی وشکە ساڵیەوە بڵاودەبێتەوە.

٥-بڕیاردرا لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەرچاوەکانی ئاو رەشنوسی تایبەت بە هەموارکردنەوەی رێنمای هەڵکەندنی بیر ئامادەبکرێت و لە وۆرکشۆپێکی تایبەتدا لە لایەن لێژنەی یاسایی بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکان و بەڕێوەبەرایەتیەکانی ئاودێری و ئاوی ژێرزەوی ئەنجام بدرێت بەمەبەستی هەموارکردنەوەی رێنمایی ژمارە (١)ساڵی ٢٠١٥ تایبەت بە هەڵکەندنی بیر.

٦-بڕیاردرا لەلایەن وەزارەتمان بەدواداچون بکرێت بۆ پرۆژەکانی تایبەت بە بودجەی دابینکراو بۆ پرۆژەکانی ئاودێری و بەنداو پۆند وپرۆژە ستراتیژیەکانی کەپەیوەندی بەئاودێریەوە هەیە لە وەزارەتی پلاندانان بۆ ئەوەی کاری لەسەربکرێت بۆ کەمکردنەوەی گرفتەکانی وشکەساڵی.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×