حكومه‌تی عێراق هه‌فته‌یه‌ك پشوی راگه‌یاند
  2022-04-27       423       

ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەبۆنەی یادی جەژنی کرێکاران و جەژنی رەمەزان یەک هەفتە پشوی لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت راگەیاند.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویکردوەتەوە، رۆژی یەکشەممە 1-5-2022، بەبۆنەی رۆژی جیهانی کرێکارانەوە پشوی فەرمییە لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتدا.

رونیشیکردوەتەوە، هەمان رۆژ پشوی جەژنی رەمەزان دەستپێدەکات و تا رۆژی پێنجەشەممە 5-5-2022 بەردەوام دەبێت.

جەختیشیکردوەتەوە، رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوتر کەدەکاتە 8-5-2022 دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە.

ئەمە لەکاتێدایە، بەگوێری پێشبینییە گەردونناسییەکانی رۆژی دوشممە، 2-5-2022 یەکەمین رۆژی جەژنی رەمەزانە.

تائێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ بڕیارێکی لەبارەی پشوی جەژنی رەمەزانەوە نەداوە و چاوەڕێ دەکرێت لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لەبارەوە بدرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×