حەشدی شەعبی: هێرشەکەی تورکیا بێ وەڵام نابێت
  2022-04-27       670       

فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی وەڵامی هێرشە ئاسمانییەکەی دوێنێی دەوڵەتی تورکی بۆ سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە موسڵ دایەوە و جەخت دەکاتەوە، کە بەئامانجگرتنی بارەگای حەشد لەلایەن تورکیاوە “بێ وەڵام نابێت”، دەشڵێت: هەبوونی حەشد لە موسڵ دڕکە لە چاوی ئەردۆغاندا.

ئاوێنه‌: شەداد تەمیمی، فەرماندەی حەشدی شەعبیی لەبارەی هێرشەکەی دوێنێی دەوڵەتی تورک بۆ سەر بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە موسڵ بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: تورکیا لە درێژەی پێشێلکارییەکانیدا بارەگای حەشدی بۆردوومان کردووە، حەشد لەسەر ئەوە بێدەنگ نابێت و لە دژی هەر کەسێک هێرش بکاتە سەر وڵات بە شێوەیەکی یاسایی هەڵسوکەوت دەکات.

وتیشی:”بێدەنگیی حکومەت لە هێرشەکانی ئەمریکا و تورکیا وایکردووە هاوڵاتیانی مەدەنیی و بارەگای سەربازیی حکومیی بکرێت ئامانج، کە ئەمە کارێکی بێ وێنەیە”.

فەرماندەکەی حەشدی شەعبی دەشڵێت کە “بوونی حەشدی شەعبی لە موسڵ دڕکێکە لە چاوی ئەردۆغان” و وتیشی: لە هەولێر و بەغدا ئەکتەری سیاسیی هەن کە زانیاریی لەبارەی بارەگاکانی حەشد لە موسڵ و ناوچەکانی دیکە تر دەدەنە هەواڵگریی تورکیا.

وتیشی:”دەستدرێژییەکانی تورکیا لەسەر پێگەی حەشدی شەعبی کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و ئەنقەرە، پێویستە حکومەتیش بەشێوازی جۆراوجۆر وەڵامی تورکیا بداتەوە”.

ئەوەش لەکاتێکدایە بەرەبەیانی دوێنێ ٢٦ی نیسان فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک لە سنووری موسڵ بۆردوومانی بارەگایەکی حەشدی شەعبییان لە سنووری بەعشیقە کرد.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×