حەلبوسی و رەئیسی کۆبوونەوە
  2022-04-27       395       

محەمەد حەلبوسی هاوشانی شاندێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی تارانی کرد و لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی کۆبووەوە.

ماڵپەری میدل ئیستی ئێرانی بڵاویکردەوە:" محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە میانەی سەردانێکیدا بۆ ئێران، لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە کۆبووەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد:" محەمەد حەلبوسی بەیانی ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتی شاندێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گەیشتە تاران، هەروەها حەلبوسی پێش ئەوەی لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی کۆببێتەوە چاوی بە محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران کەوتبوو".

باسیلەوەشکرد": بڕیارە لە درێژەی سەردانەکەیدا محەمەد حەلبوسی لەگەڵ ئەمیرعەبدولهییان وەزیری دەرەوە و عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێراندا کۆببێتەوە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×