سەر لەبەیانی ئەمڕۆ یەکەم تابلۆی ئۆتۆمبێل بە دیزاین و سیستەمی نوێ لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی چاپکرا.
ئاوێنه: هاتوچۆى سلێمانى لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، لە ئەمڕۆ بە دواوە ئەم سیستەمە نوێیە پەیڕەو دەکرێت و لە دوای جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز ڕێنمایی زیاتر دەردەکرێت بۆ پۆڵێن و جۆرەکانی تری سوارڕەوەکان.
یەکەم تابلۆ بەم دیزاین و سیستەمە نوێیە درا بە هاوڵاتییەکی دانیشتووی شاری کەرکوک.