رەوتی سەدر رەتیدەكاتەوە رێككەوتنێكیان لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پێكهێنانی حكومەت كردبێت
  2022-04-29       396       

رەوتی سەدر رەتیدەكاتەوە هیچ رێككەوتنێك لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی هەبێت بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق.

ئاوێنە: رەوتی سەدر، لە رونكردنەوەیەكدا كە ئیمزای ئەحمەد موتەیری، سەرۆكی دەستەی سیاسی و حەسەن عەزاری، سەرۆكی كوتلەی سەدری لەسەرە رایگەیاندوە، هەندێك لە دەزگاكانی راگەیاندن لێدوانیان لە زاری چەند سەركردەیەكی سەربە چوارچێوەی هەماهەنگی بڵاوكردۆتەوە كە ناوەڕۆكەكەی ئەوەیە رۆژی 28ی رەمەزا رۆژی دەرباز بون و گەیشتنە بە رێككەوتن لەنێوان رەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی داهاتو، مەبەست لەم درۆ بەردەوامانە بۆ تێكدانی هاوپەیمانی سێقۆڵییە.

رەوتی سەدر جەختی كردۆتەوە كە هاوپەیمانی سێقۆڵی "هاوپەیمانییەكی تۆكمەیە"و بەو جۆرە پڕوپاگەندانە نالەرزێ و داواشیان لێ دەكەین لە داهاتودا ئەو پڕوپاگەندانە دوبارە نەكەنەوە.

هەروەها رەوتی سەدر جەختی كردۆتەوە كە لەدوای ئەو دەرفەتەی كە موقتەدا سەدر بە لایەنەكانی دیكەی داوە بۆ پێكهێنانی حكومەت بەبێ رەوتەكەیان، تا ئەم ساتە هیچ لێكتێگەیشتن و دیارێكی سیاسی لەنێوان رەوتی سەدرو چوارچێوەی هەماهەنگیدا نەبوە.

هەروەها رەوتەكە لە رونكردنەوەكەیدا دوبارە پێداگری كردوە لەسەر پێكهێنانی حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×