كازمی: بڕیاری گۆڕینی نرخی دۆلار بەتەنها بڕیاری حكومەتی ئێستا نەبو
  2022-04-30       453       

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بڕیاری گۆڕینی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بڕیاری ئەم حكومەتە نەبوە بەتەنها. لەبارەی نەبونی بودجەی 2022ەشەوە دەڵێت: چەند چارەسەرێكی یاسایی خێرا هەن كە دەكرێت لە رێگەیانەوە ئەو زیانانە نەهێڵرێن كە لە ئەنجامی نەبونی یاسای بودجەوە دەكەونەوە.

ئاوێنە: مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی سەباحی رەسمی راگەیاند، بڕیاری گۆڕینی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراق بەتەنها بڕیاری حكومەتەكەی ئەو نەبوە، بەڵكو لەسەر بنەمای چەندین لێكۆڵینەوە بەدرێژایی چەند ساڵێك بوەو سەرجەم هێزە سیاسییەكان و ئەنجومەنی نوێنەرانیش بەشداربون لە بڕیارەكەدا.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە هاوكات لەگەڵ گۆڕینی نرخی دۆلاردا لە بودجەی 2021دا هەڵساین بە بەرزكردنەوەی شایستە داراییەكانی چاودێری كۆمەڵایەتی بۆ سێ ترلیۆن دینار كە ئەو بڕە پارەیەش تەرخان كرابو بۆ ئەو توێژانەی چاوەڕێمان دەكرد بەهۆی گۆڕینی نرخی دۆلارەوە زیانمەندبن، بەڵام برایانمان لەخولی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەران ئەو بڕە پارەیەیان بۆ 700 ملیار دینار كەمكردەوەو هەروەها هاوكات بودجەی وەبەرهێنانیشیان كەمكردەوە كە ئامانج لێی بوژاندنەوەی بازاڕی كارو جوڵاندانی پڕۆژەكان و كاراكردنی رۆڵی كەرتی تایبەت بو.

مستەفا كازمی سەبارەت بە بودجەی 2022 كە حكومەتەكەی دەسەڵاتی ئامادەكردنی نییە بەهۆی ئەوەی كە حكومەتێكی كاربەڕێكەرە، وتویەتی، پێمانوایە باشترە حكومەتی بەدەسەڵاتی تەواوەوە هەبوە بۆ ئەوەی پڕۆژە یاسای بودجەی 2022ی پێشكەش بكردایە، بەڵام جێهێشتنی ئەو كارە بۆ حكومەتی داهاتو وەستاوەتە سەر خێراكردنی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق.

جەختیشی كردۆتەوە كە چارەسەری یاسایی خێرا هەن دەكرێت لە رێگەیانەوە ئەو زیانانە نەهێڵرێن كە لە ئەنجامی نەبونی یاسای بودجەوە دەكەونەوە.

هەروەها لەبارەی یاسای ئاسایشی خۆراك كە دەوترێت بۆ پڕكردنەوەی بۆشایی نەبونی بودجەی 2022ە، كازمی وتویەتی، ئامادەكردنی یاساكە و پێشكەشكردنی بە ئەنجومەنی نوێنەران بەهۆی ئەو قەیرانە ئابورییە جیهانییەوە بو كە لە ئەنجامی شەڕی روسیاو ئۆكرانیا هاتەدی كە ئەوەش بەرزبونەوەی نرخی نەوت و كاڵاكانی لێكەوتەوەو هەروەها هۆكارێكی دیكەش ئەوەبو كە ناكرێت ئەم حكومەتە بودجەی 2022 ئامادەبكات.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×