به‌پێى ڕاگه‌یه‌نراوێکى باره‌گاى بارزانی، مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له‌ڕێى ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندى به مه‌سعود بارزانى کردووه و به‌ڵێنێکى پێداوه.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ دووى ئایارى 2022، باره‌گاى بارزانى بڵاویکرده‌وه "له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق پیرۆزبایى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زانى له مه‌سعود بارزانى کرد و هیواى سه‌قامگیرى و خێر و خۆشى بۆ گه‌لى کوردستان و برایه‌تیى نێوان سه‌رجه‌م گه‌لانى عێراق خواست".
هه‌روه‌ها له ڕاگه‌یاندراوه‌که‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه، هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا دواپێشهاته ئه‌منییه‌کان و مووشه‌کبارانکردنى یه‌کێک له پاڵاوگه‌کانى قه‌زاى خه‌بات تاووتوێ کرا و سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق به‌ڵێنى داوه که هێزه ئه‌منیه‌کانى عێراق ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و تاوانه به سزاى خۆیان ده‌گه‌یه‌نن.
هاوکات مسته‌فا کازمى ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که ئه‌نجامدانى ده‌ستدرێژى و تاوانى له‌مجۆره ئێراده‌ى حکوومه‌تى عێراقى بۆ سه‌پاندنى یاسا و شکستدانى تیرۆر و تاوانکارى به‌هێزتر ده‌کات.