نەتەوە یەکگرتووەکان داوایەکى بەپەلە ئاڕاستەى لایەنە سیاسییەکانى عێراق دەکات
  2022-05-03       333       


نێردەی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق داوا لە سەرجەم سەرکردە سیاسیەکان دەکات کە ڕێکبکەون و هەرچی زووە کۆتایی بەو بنبەستە سیاسییە بهێنن عێراقی تێکەوتووە.

لە پەیامێکدا کە بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە بڵاویکردەوە، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ڕایگەیاند، لەبەرژەوەندی گەلی عێراقدایە، پابەندی کاتە دەستوورییەکان بن و هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەت خێراتر بکەن، چونکە ئەوە لە بەرژەوەندی سەرجەم عێراقییەکاندایە.

ئاماژەى بەوەشکردوە، نەتەوە یەکگرتووەکان هەمیشە وەک پاڵپشت و هاوکاری عێراق دەمێنێتەوە، بەڵام کێشەی زۆر هەیە لە عێراق تا ئێستا بە چارەسەر نەکراوی ماونەتەوە.

 نزیکە حەوت مانگ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانى عێراقدا تێپەڕیوە تائێستا نەتوانراوە سەرۆک کۆمار هەڵبژێرێت و حکومەتی نوێی عێراق پێکبهێنرێت ئەوەش بەهۆی ڕێکنەکەوتنی هێزو لایەنە سیاسییەکان لەسەر پۆستە سیادییەکانیان و پێگەکانیان.

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×